AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٩ ١٥:١٦

بە پێی راگەیندراوی ناسا؛

تێلێسکۆپی جەیمز وێب زیاتر لە ١٠ ساڵ لە گەردووندا دەمێنێتەوە

تێلێسکۆپی جەیمز وێب زیاتر لە ١٠ ساڵ لە گەردووندا دەمێنێتەوە

بە پێی شرۆڤە نوێیەکانی ناسا، بەڕێوەبردنی ڕێک و پێکی ئۆپەراسیۆنەکانی هاویشتنی تێلێسکۆپی جەیمز وێب و بەڕێوەبردنی مەشقەکانی یەکەم و دووهەم لە نیوەی ڕێگادا بووە هۆی ئەوەی سووتەەنی پێویست بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ چالاکی لە فەزای هەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی وەرج، پاش هاویشتنی تێلێسکۆپی جەیمزوێب بۆ فەزا، ناسا چەند هەواڵی نوێ سەبارەت بە دۆخی داهاتووی ئەم ئامێرە بڵاو کردەوە. بە پێێ ئەم هەواڵانە ڕەنگە ئەم ڕاسپاردە زانستییە زیاتر لە ١٠ ساڵ بخایێتێت.

سەرەتا بڕیار بوو تێلێسکۆپی جەیمزوێب ماوەی ٥ تا ١٠ ساڵ چالاکی بکات بەڵام دواهەمین شرۆڤەکانی ناسا نیشان ئەدات ئەم تێلێسکۆپە سووتەمەنی پێویست بۆ ماوەیەکی درێژتری هەبێت.

ناسا ئاماژەی بۆ هەموو سەرکەوتنەکانی ئەم تێلێسکۆپە کرد و هۆشداری دا: ڕەنگە زۆر هۆکاری دیکە لە سەر چالاکی ئەم ئامێرە کاریگەری دابنێت.

News ID 40541

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha